وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئاشکرایکرد، قەرز دەدەن بەو کەسانەی لە ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان چاکبوونەتەوە، هەروەها ئەو پەنابەرانەشی گەڕاونەتەوە عێراق، لەگەڵ ژنانی کارکەر.

عەممار عەبدولحسێن جاسم، بەڕێوەبەری بەشی پاڵپشتی پڕۆژەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، بە میدیای فەرمیی عێراقیی ڕاگەیاندووە، فەرمانگەی سندوقی پاڵپشتیی پڕۆژەکان، قەرزەکە دەدات بەو دوو توێژە، هەروەها ئەو ژنانەشی کارکەرن و پڕۆژەی پیشەسازشی بچووکیان هەیە قەرزەکە دەیانگرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەم پڕۆژەیە دابینکردنی هەلی کار و بەگەڕخستنەوەی ئەو وزە لەکارکەوتووانەیە لە کۆمەڵگەدا.

جەختی لەوەشکردەوە، وەزارەتەکەیان قەرز ناداتە ئەو پڕۆژانەی لە بنەڕەتدا ڕاستەقینە نین و نەبێتە هۆی دۆزینەوەی هەلیکار بۆ ئەوانەی بێکارن، وەک پڕۆژەکانی بیناسازی کەسی و کڕینی ئۆتۆمبێلی تەکسی یان خەرجی هاوسەرگیری.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، بڕی ئەو قەرزەی ئاشکرا نەکردووە کە دەیدات بەو سێ توێژەی کۆمەڵگە، باس لەوەشنەکراوە، ئەم قەرزە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا