
حكومەتی ئێران هۆشداری دایە ئەمەریكا لە ئەگەری هەر هێرشێك بۆسەر وڵاتەكەیان ئەوە وەڵامی دەست بەجێی دەبێت.
لیوا عه‌لی عه‌بدوڵا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، جارێكی دیكه، له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی زیاتر و حیساباتی هه‌ڵه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "پێویسته بزانن كه ئێران و هێزه چه‌كداره‌كانی له هه‌مو كاتێك زیاتر ئاماده‌كاری و به‌هێزترن و به توندی و به هێزێكی ته‌واو وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی نوێی دوژمنه‌كانی ده‌ده‌نه‌وه".
دوێنێ دوشه‌ممه دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، واشنتن و ئێران "نزیكن له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، ماوه‌یه‌كمان هه‌بوه كه پێمانوابو نزیكبوینه‌ته‌وه له رێكه‌وتن، به‌ڵام شته‌كان سه‌ركه‌وتو نه‌بون،ئێستا دۆخه‌كه كه‌مێك جیاوازه".
ئه‌م پێشهاته دوای ئه‌وه دێت كه ڕاپۆرته‌كانی ئه‌مریكا به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه پنتاگۆن "لیستی ئامانجه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ئاماده كردوه، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ فه‌رمانی هێرشی نوێ بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ربكات".
