
دوای شكستی تەواوی دانوستانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران ئێستا ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بەهێزێكی زیاترەوە روبەروی ئێران ببێتەوە.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له وتوێژه‌كان به CNNیان ڕاگه‌یاندوه، سه‌بر و ئارامی و تاقه‌تی تڕه‌مپ له باره‌ی به‌رده‌وامی داخستنی گه‌روی هورمزه‌وه ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به دوبه‌ره‌كی له نێو سه‌ركردایه‌تی ئێران‌دا ده‌یبینێت كه ڕێگریده‌كات له پێدانی ئیمتیازاتی جه‌وهه‌ری سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایانكردوه، ڕه‌وتی جیاواز له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكادا هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی داهاتو، له كاتێكدا هه‌ندێك له به‌رپرسان، له‌نێویاندا سه‌ركرده‌كانی پنتاگۆن، پاڵ به ڕێبازێكی شهڕانگێزانهترهوه ده‌گرن كه هێرشی سه‌ربازی له‌خۆده‌گرێت بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی تاران و هێنانی بۆ سه‌ر مێزی دانوستان، هه‌ندێكی دیكه پێداگرن له‌سه‌رئه‌وه‌ی دوا ده‌رفه‌ت بدرێت به دیپلۆماسی.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه، به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێشتر پرسیاریان كردوه كه ئایا ئیسلام ئاباد ناڕه‌زایی ڕاسته‌قینه‌ی تڕه‌مپ به‌و شێوه‌یه‌ی كه به ئاشكرا هه‌یه ده‌یگه‌یه‌نێت؟، هه‌ندێك پێیانوایه پاكستان وێنه‌یه‌كی گه‌شبینانه‌تر له هه‌ڵوێستی ئێران پێشكه‌ش به ئه‌مریكا ده‌كات له‌وه‌ی كه له ڕاستیدا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كانی CNNگه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێناچێت بڕیارێكی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌نگاوی داهاتو بدرێت پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ره‌و چین بڕوات، كه بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئاژانسی ئاكسیۆس به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆشكی سپی بڵاویكردۆته‌وه، بڕیارە جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ستیڤ ویتکۆف نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، بیت هیگسێس وه‌زیری به‌رگری، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و بەڕێوەبەری هه‌واڵگری فیدڕاڵی ئه‌مریكا CIA تایبەت بە ئێران كۆببنه‌وه، تڕەمپ دەیەوێت ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ئەنجامبدرێت، بەڵام ئه‌گه‌ر ئێران پێشنیازه‌كان ره‌تبكاته‌وه، بژاردەی سەربازی دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.
