
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی داوە بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیسی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی با بایرن میونشن، کە ئێستا لە مۆندیالی 2026دا لەگەڵ فەرەنسا دەدرەوشێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی فیلێکس دیازی ڕۆژنامەنووسی ئاس، پێرێز هۆگری تواناکانی ئەم باڵە لێهاتووە بووە و ئامادەیە دوای کۆتایی مۆندیال، ئۆفەرێکی خەیاڵی بە فەرمی بە بەهای پتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات و هیچ لارییەکی نییە لە زیادکردنی بڕەکەش.
ئۆلیس یەکێکە لە یاریزانە دڵخوازەکانی خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێی شاهانەکان کە پێشتر لە ئەڵمانیاوە لە نزیکەوە چاودێری کردووە.
مێرنگێ نایەوێت بچێتە نێو دانوستانی درێژخایەن و دەیەوێت بە فەرمی ڕێگە لە گەورەکانی ئەورووپا بگرێت.
ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە مێرکاتۆدا هێڵی هێرشبەری بە تەواوی نوێ بکاتەوە، بۆیە لەم وەرزی نوێیەی گواستنەوەدا پێرێز هەموو هێزی دارایی یانەکە دەخاتە گەڕ.
