
لە قۆناغی شازدەی جامی جیهانی یانەكان یانەی دۆرتمۆند رووبەڕووی یانەی مۆنتیرۆ بۆوە، تایمی یەكەم زەردپۆشەكان كۆنتڕۆڵی یاریگایان كردو توانیان دوو گۆل تۆماربكەن، لە تایمی دووەمدا مۆنتیرۆ باشتر بینراو توانیان گۆلێك تۆماربكەن، بەڵام ئەم گۆلە بەس نەبوو، بۆیە یانەكەیان كرایەوە دەرەوەی پاڵەوانێتییەكە، لەو یارییەدا جۆب بێلینگهام كارتی زەردی وەرگرت و بەمەش بووە دووەم كارتی لەم پاڵەوانێتییەدا، كە سەرەنجام ناتوانێ بەرامبەر ریال مەدرید یاری بكات.