یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیان سزاداوە بەهۆی ئەو روداوانەی لە یاریەكەیان لەچامپیۆنز لیگ رویداوە.

یەكێتیەكە ئاماژەی بەوەداوە، هاندەرانی یانە كەتەلۆنیەكە لە یاریەكەیان بەرامبەر مۆناكۆ بە دروشمێك پشتگیری راهێنەری یانەكەیان كردووە و نوسیویانە بژی هانسی فلێك لە كاتێكدا ئەو دروشمە لەسەر لافیتەیەك نوسیویانە و هێمای نازیەكانی لەسەر بووە كە ئەوەش رێگا پێدراو نییە.

دواتر یانە كەتەلۆنیەكە دوپاتیانكردەوە، پابەندی سزاكان دەبن و لە یاری یانەكەیان بەرامبەر زڤیزدا كە لەدەرەوەی یاریگای خۆیان بەڕێوەدەچێت بە بێ هاندەر گەشت دەكەن و سەرجەم ئەو بلیتانەی كە بە هاندەران فرۆشتویانە بۆ ئەو یاریە پارەكەی دەگەڕێننەوە بۆیان.

جگە لەوەش بە پێی بڕیارەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، یانە كەتەلۆنیەكە بە بڕی 10 هەزار یۆرۆ سزادراوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا