
خولەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی كەمی ماوە پێگە جیهانییەكان باشترینەكانی ئەم وەرزەی خولەكانی ئەوروپا لەسەر ئاستی دەستەوكەتەكانیان دیاری دەكەن.
پێگەی زەئەتلەتیك بڵاویكردەوە بۆئەم وەرزەی خولەكانی ئەوروپا باشترینەكانیان دیاریكردووە، بەجۆرێك رافینیای بەڕازیلی پاش پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەگەڵ بلەوگرانا بە باشترین یاریزان دیاریكراوە.
لویس ئینریكی راهێنەری پاریس سان جێرمان پاش گەیاندنی تیپەكەی بە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و بردنەوەی نازناوی خولی فەڕەنسا بە باشترین راهێنەری پێنج خولە بەهێزەكە دیاریكراوە.
زەئەتلەتیك باشترین لاوی ئەوروپای بەخشیوەتەوە ئەستێرەی بەرشەلۆنە لامین یاماڵ كەبەتەمەنێكی كەم توانی لەم وەرزە ئاستێكی بەرز لەگەڵ بلەوگرانا پێشكەش بكات.
باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا پێدری لەبەرشەلۆنە و لە ئینگلتەرا محەمەد سەڵاح لە خولی ئەڵمانیاش ئۆلیسی ئەستێرەی بایرن میونشن بوو.