فیلیپی لویز و ئابێل فێرێرا و كارلۆ ئەنچیلۆتی و خۆسێ مۆرینیۆ هاوشانی خۆرخێ خیسۆس وەك پاڵێوراو بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل ناویان دەهێنرێت، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی یو ئۆڵ، ڕاهێنەرە پورتوگالییەكە كە تا كۆتایی مانگی حوزەیران گرێبەستی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی هەیە، وەك بژاردەی سەرەكی بۆ سەركردایەتیكردنی هەڵبژاردەی سامبا دیاریكراوە.

یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل بەنیازە تا مانگی ئایار، پێش مۆندیالی یانەكان رێككەوتن لەگەڵ خیسۆس بكات و ئامادەیە دوو ملیۆن 500 هەزار یۆرۆ وەك بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدات بە یانەكەی سعودیە.

هەر بەپێی راپۆرتەكەی یۆ ئۆڵ، راهێنەرە پورتوگالییەكە لەگەڵ بەڕازیل مووچەكەی بە ڕێژەی سەدا 80 كەم دەكات لە چاو مووچەی ئێستایی و گرێبەستەكەی تا پاش مۆندیالی 2026 دەبێت.

پێشتر چەندین راهێنەر ناویان بە هەڵبژاردەی بەڕازیلیەوە دەبەسترایەوە بەڵام یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكە خیسۆسیان دیاریكردووە بەو پێی پێشینەیەكی باشی لە تۆپی پێی ئەو وڵاتە هەیە.