ئاژانسی فرانس پرێس لە هەواڵێكیدا بڵاویكردەوە، نوسینگەی داواكاری گشتی فەرەنسا دوای ئەنجامدانی چەندین لێكۆڵینەوە كیلیان مباپێی بە پێدانی بەرتیل تۆمەتبار كردووە.

ئەو ئاژانسە دەڵێت، مباپێ بڕە پارەیەكی زۆر كە لە نێوان 183 هەزار یۆرۆ بۆ 300 هەزار یۆرۆدایە بە هەشت ئەفسەری باڵای پۆلیسی فەرەنسا داوە بەرامبەر ئەوەی لە كاتی یارییەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا بیپارێزن لە هێرشی دەرەكی كە ئەوەش پێچەوانەی یاساكانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تراكفین لە ساڵی 2024 راپۆرتێكی لەسەر ئەو بابەتە پێشكەش كردووە و دواتر ئەوانیش دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لەگەڵ پێنج ئەفسەری پۆلیس و سێ كارمەندی ئاسایشی تایبەت.

بە پێی لێكۆڵینەوەكان بێت، كەسە نزیكەكانی مباپێ بە داواكاری گشتیان راگەیاندووە كە هەموو كارەكانیان بە پێی یاسا ئەنجامداوە و ئەو كارەشیان لە دوای مۆندیالی 2022 بە شێوەیەكی شەفاف لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە، بڕیاریشە لە مانگی 10ی ئەمساڵ دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە بەڕێوەبچێت.