
لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیكی كۆنكاكاف، ئینتەر میامی میوانداری ڤانكۆڤەر وایتكاپسی كرد.
لە تایمی یەكەم، ئینتەر میامی بە پشت بەستن بە هاندەرانی باشتر بینران و بەپێی ئەوەی یاری پێشوویان دۆڕاندبوو بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە هێرشبردن دەستیان پێكرد، پاش چەند هەوڵێك لە خولەكی نۆ جۆردی ئالبا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تۆماركردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، مێسی و هاوڕێكانی لەسەرەتاوە شۆك كران و ڤانكۆڤەر لە خولەكەكانی 51 و 53 دوو گوڵی لەسەر یەكیان تۆماركرد لە ڕێگای یاریزانان بریان وایت و پێدرۆ ڤێتێوە، پاش ئەوەش میامی هەوڵی گۆڵكردنیدا بەڵام لە خولەكی 71 گۆڵی سێیەمیان لە رێگای بێرهاڵتەرەوە لێ تۆماركرا و بێهیوا كران، سەرەنجامیش یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی پێهات.
بە ئەنجامی هەردوو یاریش، ئینتەر بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی هێنا و ماڵئاوایكرد، ڤانكۆڤەریش گەیشتە یاری كۆتایی.