
لە یاریی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، یانەی نەسڕی سعودی و كاوازاكی ژاپۆنی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، كاوازاكی لە سەرەتاوە باشتر دەركەوت و لە خولەی 10 ئیتۆ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 28 مانێ ئەنجامەكەی بۆ نەسڕ یەكسانكردەوە.
كاوازاكی لە هێرشبردن نەوەستا و نیوەی یەكەمی لە سودی خۆی تەواوكرد و لە خولەكی 41 گۆڵی دووەمی هێنایە بەرهەم.
لە تایمی دووەم، نەسڕ هەوڵی دووبارە یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا، بەڵام بە پێچەوانەوە یانە ژاپۆنییەكە گۆڵی سێیەمیشی لە خولەكی 76 تۆماركرد، هەرچەندە نەسڕ لە خولەكی 87 ئەنجامەكەی كەمكردەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە یەكسانكردنەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی كاوازاكی كۆتایی هات، یانە ژاپۆنییەكە گەیشتە یاریی كۆتایی و نەسڕ ماڵئاوایی كرد، لە یاریی كۆتاییش كاوازاكی و ئەهلی سعودی رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.