
لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی ئەهلی سعودی و كاوازاكی ژاپۆنی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، یانە سعودییەكە باڵادەستی خۆی پیشاندا و لە خولەكەكانی 35 و 42 دوو گۆڵیان لە رێگەی جالینۆ و كیسێ تۆماركرد، نیوەی یەكەمیش بە پێشكەوتنی ئەهلی كۆتایی هات.
لە تامی دووەمدا، كاوازاكی چەند جارێك نزیكبوو لەوەی ئەنجامەكە كەمبكاتەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوو، لە بەرامبەردا ئەهلی بە وریاییەوە مامەڵەی دەكرد و تا كۆتایی پارێزگاری لەو دوو گۆڵەی كرد.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئەهلی كۆتایی هات، بەم ئەنجامە ئەهلی سعودی بۆ یەكەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگی ئاسیا.