لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی ئاسیا یانەی فەیحا میوانداری نەسڕی كرد.

لە تایمی یەكەم بە هەردوو یانە تەنیا یەك لێدانیان هەبوو بۆ ناوگۆڵی یەكتری ئەویش تۆپێكی رۆناڵدۆ بوو كە گۆڵچی سەركەوتووانە گەڕاندیەوە.

لە تایمی دووەمدا نەسڕ بە بەهێزیەوە گەڕانەوە نێو یاریگا و چەندین هەوڵی یەك لە دوای یەكیان بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا، لە ئاكامی هێرشێكیشدا لە خولەكی 82 كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی بۆ نەسڕ تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكەش بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات.

هەردوو یانە لە یاری گەڕانەوە لە 21ی ئەم مانگە لە یاریگای ئەوەل پاركی تایبەت بە یانەی نەسڕ دووبارە پێكدەگەنەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا