كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەیان لە سیڤییە وتی: یارییەكی قورس بوو بۆ بەڕێوەبردن بەهۆی كەشوهەوا، بەو پێیەی ئێمە یاریزانمان زیادبوو.

وتیشی: ئێمە سێ خاڵەكەمان دەویست و زۆر باش بەدەستمان هێنا، بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەك بدەین و هیچ یاریزانێكمان تووشی پیكانبێت، دەمانتوانی باشتر یاریی بكەین بەڵام پێویستی نەدەكرد.

دەشڵێت: یاریزانە لاوەكانی ریاڵ مەدرید زۆر باشن، ئەسینسیۆ بەشداریی زۆر یاریی كردووە ئاستی خۆی پیشانداوە، گۆنزالۆ و مونۆزیش دەتوانن پێشبكەون و لە تیپی یەكەم بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان رامۆن بە هەمان ئاستی ئەسینسیۆ دەزانن، لە نیوەی یەكەمی وەرزدا تووشی پێكانێكی درێژخایەن بوو، لە مانگی یەكدا هەستی بە باشتربوون كرد، ئەو كەمێك شەرمنە بەڵام هەموو ئەو شتانەی هەیە كە ببێتە بەشێك لە داهاتووی ریاڵ مەدرید.