
لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوول و نیوكاسڵ لە یاریگای وێمبڵێ رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێكرد و دوای چەندین هێرش بۆسەر گۆڵی یەكتر نیوكاسڵ سەركەوتوو بوو لە تۆماری گۆڵدا لە خولەكی 45 لە رێگەی دان بێرنەوە.
لە تایمی دووەم، تیپەكەی ئیدی هاو گۆڵی دووەمیشی لە خولەكی 52 لە رێگەی ئیساكەوە تۆماركرد، لیڤەریش لە هەوڵی كەمكردنەوەی ئەنجامەكەدابوو، هەرچەندە كیێزا لە خولەكی چوارەمی كاتی زیادكراودا گۆڵێكی تۆماركرد، بەڵام كاریگەری لەسەر ئەنجامی كۆتایی دروست نەكرد.
سەرەنجام نیوكاسڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێناو بووە.