
بەگوێرەی زانیارییەكانی پێگەی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، كێڤن دی برۆینی ناوەڕاستكاری مان سیتی كە سەرەتای مانگی رابردوو بەفەرمی رایگەیاند دوای كۆتاییهاتنی وەرزەكە یانەكەی جێدەهێڵێت، خۆی پێشكەشی یانەی ریاڵ مەدرید كردووە.
ئەم هەوڵەی ناوەڕاستكارە بەلجیكییەكە بۆ مانەوەیەتی لە لوتكەی یانەكانی ئەوروپا پێش ئەوەی كاروانەكەی بگوازێتەوە بۆ خولی وڵاتانی دیكە جیاواز لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا بەتایبەت سعودیە كە بەهێزترین دەنگۆیە.
سەرچاوەكە زانیویەتی، ناوەڕاستەكارە 34 ساڵانەكە لەپێناو پەیوەندیكردنی بە مێرێنگییەوە ئامادەیە تەنها نیوەی ئەو مووچەیە وەربگرێت كە ئێستا لە سیتیزن پێیدەدرێت.
هێشتا یانەكەی مەدرید وەڵامی كیڤنی نەداوەتەوە بەڵام بەو پێیەی بڕی گواستنەوەی هیچ بڕە پارەیەك نییە و ئامادەشە بە نیوەی مووچەكەی پەیوەندی بە یانەكەوە بكات ئەگەری هەیە پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید بەهۆی كێشەكانی هێڵی ناوەندییەوە بیر لە گواستنەوەی دی برۆین بكاتەوە.