
دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا پێش یارییەكەیان بەرامبەر كڕواتیا وتی: ئاستیان نەگۆڕاوە، بەڵام كاریگەرتر و متمانەی بەخۆیان زیاتر بووە، دەزانێت كەی مەترسی لەسەر بەرامبەرەكانی دروست بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگترین شت ئەوەیە كە یەكگرتن و دروستكردنی باشترین پەیوەندی تەكنیكی لەنێوان یاریزانەكاندا دروست بكات، رەتیشیكردەوە پلانەكانی ئاشكرا بكات، بە تایبەت بەكارهێنانی دیمبلی وەك یاریزانی ژمارە نۆی ساختە.
دیشامپ جەختیشیكردەوە، فەرەنسا بە مباپێ بەهێزتر دەبێت، قسەشی لەگەڵ رابیۆت كردووە، ئەوەی بەسەریدا هاتووە لە یارییەكەیان بەرامبەر پاریس قبوڵكراو نەبووە، كاریگەرییەكی قووڵی لەسەر بووە، بەڵام باشە.
وتیشی: هیوادارە بە باشترین ئاست بەرامبەر كرواتیان دەربكەون و زەبری خۆیان پیشان بدەن و بە ئەنجامێكی ئەرێنی بێنە دەرەوە لە یاریگا، یاریزانەكانیشی لە ئاستێكی باشدان بۆ ئەو كارە.