
دیدیە دیشامپ پاش بردنەوەیان لە ئەڵمانیا وتی بەلای منەوە بردنەوە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گرنگترە لە یەك بە سفر هەربۆیە لە هەموو یارییەكەدا هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی زۆر دەدەین.
سەبارەت بە ئاستی ئۆلیسی راهێنەرەكە وتی گەشەیەكی باشی كردووە و توانیوێتی لە كریستاڵ پاڵاسەوە بچیتە بایرن میونشن و خاوەنی جەستەیەكی بەهێزە و دڵنیام زیاتر بەرەوپێش دەچێت.
دیشامپ جەختی لەوەكردەوە كە ئاستی یاریزانەكانی بەرامبەر ئەڵمانیا زۆرباشبووە و لە یارییەكانی داهاتوو بێگومان هەوڵی باشتربوون دەدەین.
دیدیە دیشامپ بەردەوامبوو لە قسەكانی ئەوەی ئاشكراكرد كە كیلیان مباپێ یاریزانێكی زۆر گەورەیە و بەردەوام هەوڵی سەركەوتن دەدات، دڵنیایە لەوەی دەستكەوتی زیاتر بەدەست دەهێنیت.
لە كۆتاییدا راهێنەرەكە فەرەنسا باسی ئاستی رایان شەرقی كردوو وتی وزەیەكی زۆر لە یارییەكان بەكاردەهێنیت و بەردەوام دەجوڵێت لەم یارییەش بەتایبەت لە تایمی دووەم زۆرباشبوو.