
هانسی فلێك پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئۆساسۆنا وتی بەهۆی گەشتە دوورودرێژەكەیانەوە رافینها و رۆناڵد ئاراوخۆ ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.
وتیشی تەنها بۆ بردنەوە یاری دەكەین و تەنانەت چەند یاریزانێكی پێكهاتەی سەرەكیشمان ئامادەنەبن بەڵام جێگرەوەی باشمان هەیە كە دەتوانن ئاستی باش پێشكەش بكەن.
راهێنەرە ئەڵمانییەكە لەدرێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد لەگەڵ ستافی پزیشكی و تاكتیكی یانەكە كۆبوونەوەییان ئەنجامداوە و لە ئێستادا راهاتوون بەوەی سێ رۆژ جارێك یارییەك بكەین.
فلێك جەختی لەوەكردەوە گرنگی بەوەنادات ریاڵ مەدرید لە ماوەی نێوان یارییەكانی ناڕازییە و ئەو شانازی دەكات راهێنەری بەرشەلۆنەیە.
هانسی ئەوەی ئاشكراكرد لیڤاندۆڤسكی بۆ یاریكردن ئامادەیە و هیچ كێشەیەكی جەستەی نییە.