هانسی فلێك پاش بردنەوەیان لە ریاڵ مایۆركا ئاماژەی بەوەكرد كە خاوەنی یاریزانێكی وەك دانی ئۆلمۆی بێ بەدڵنیاییەوە دەتوانیت ڕكابەری بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان بكەیت.

راهێنەرە ئەڵمانییەكە جەختی لەوەكردەوە ئاستی چیزنی زۆرباشبووە و هیوادارە بەردەوامبێت لەسەر ئەو ئاستە باشەی.

فلێك وتیشی دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەكانم بەتایبەت ئەنسۆ فاتی و فۆرت كە پاش ماوەیەك بەسەرەكی بەشدارییان كرد.

لەدرێژەی قسەكانیدا ئەوەی راگەیاند ئەم سێ خاڵەی بەدەستیان هێناوە زۆر گرنگبووە چونكە خشتەیەكی یەكجار قورس چاوەڕوانیان دەكات.

لەهەمان كاتدا باسی رۆڵی پێدری لە یاریگادا و وتی كاتیك تۆپی لایە جوانترین نمایش ئەنجام دەدات و كاتێكیش تۆپی لانییە كاریگەری گەورە دروست دەكات.

لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەكرد كاتی پشوودا نییە و پێویستە خۆیان بۆ یاری كلاسیكۆ ئامادەبكەن.