سەرچاوە رۆژنامەڤانییەكان ئاشكرایانكردووە، ئێلكان گۆندۆگان، یاریزانی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی، رووگەی داهاتووی خۆی و چارەنووسی خۆی لە دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە یەكلاكردووەتەوە.

 میدیای ئەڵمانیا گوتوویانە، گۆندۆگانی 32 ساڵ، بڕیاریداوە لە دوای سیتی، یاریی بۆ یانەی بارسێلۆنا بكات، ئاماژەیان بەوەداوە كە خێزانەكەی ئەو یاریزانە رازین بەوەی بۆ چەند ساڵی داهاتوو لە هەرێمی كەتەلۆنیا بژین. بەپێی قسەی میدیاكان، گۆندۆگان سێ وەرزی داهاتوو لە بارسێلۆنا دەبێت.

 سەرچاوەكان دەڵێن، بڕیارەكەی گۆندۆگان رێگرییەكی لەبەردەمدایە بەهۆی ئەوەی كە بارسێلۆنا ناتوانێ بەهۆی یاسای بنمیچی مووچەوە ئەو یاریزانە لە لیستی پێكهاتەكەیدا تۆمار بكات.

 

میدیای ئەڵمانیا ئاشكرایانكردووە، بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، بەهەمان شێوە ویستی ئەوەی هەیە ئەو یاریزانە بگێڕێتەوە ریزەكانی. پێشتر ئێلكای لە نێوان 2011 تاوەكو 2016 لە دۆرتمۆند یاریی كردووە، بەرلەوەی روو لە ئینگلتەرا بكات.

گرێبەستی گۆندۆگان لە كۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و بەهای ئەو یاریزانە لە بازاڕی گواستنەوەدا، 25 ملیۆن یۆرۆیە.

 گۆندۆگان ئەمساڵ رۆڵێكی گەورەی لە تیپەكەدا هەبوو، بەتایبەت لە بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ و گەیشتن بە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و بردنەوەی نازناوی جامی ئەی ئێف كەپ لە مانچێستەر یونایتد كە تێیدا دوو گۆڵی یانەكەی تۆماركرد.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا