دوای یەكسانبوونەكەی بەرامبەر بایرن میونشن و سەركەوتنی یانەكەی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ، كە لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە، گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت ئاماژەی بەوەكرد، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك سەركەوتن بۆ ئەو قۆناغە بەدەستدەهێنن.

گواردیۆلا پێیوایە هەموو یانەكان هەستبەوەدەكەن بۆ بردنەوەی چامپیۆنز لیگ پێویستە لە ڕیاڵ مەدرید ببەنەوە، كە پێشتر پێویستبووە لە بەرشەلۆنە ببەنەوە بەڵام ئێستا بووە بە ڕیاڵ مەدرید.

گواردیۆلا لە بارەی یاریەكەشەوە دەڵێت "لە تایمی یەكەمدا ناڵاندمان، ئۆبامیكانۆ هەموو هێڵەكانی لای چەپی گرتبوو، لە بەرامبەر كومانیش ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوینەوە و بەختمان هەبوو پێش هەژماركردنی لێدانە سزاكە، هەلێك بۆ دوو هەلیان هەبوو دەكرا هەر شتێك ڕووبدات، بەڵام بەباشی بەرگریمان كرد".

گواردیۆلا باسی لەوەشكرد، بەركەوتنەكانی كۆتایی لەلایەن هالاندەوە زۆر باش بوون و یاریزانەكانی هەست بە شارەزاییەكەیان لە خولەكەدا دەكەن و لە تایمی دووەمدا زۆر باشتربوون.

دواردیۆلا دەشڵێت "ئێمە ماندووبووین، نازانم چۆن چاكدەبینەوە بۆ یارییەكەی بەرامبەر شیفیڵد یونایتد لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، ئێستا بە ساتێكی قورسدا تێدەپەڕین بەرەو یاری داهاتوومان لە شەممەدا".


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا