یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال ئامانجیانە سوود لەم كۆمەڵە یاریزانە باشەی لە ئێستادا هەیانە وەربگرن و هەوڵ بدەن لە مۆندیالی داهاتوو ئەنجامێكی باشیان هەبێت.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە كە پورتوگال بڕیاریناداوە رۆبێرتۆ مارتینێز لە ئەركەكەی دووربخەنەوە و تەنانەت ئەگەر بتوانێت نەیشنزلیگیش بباتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە هەڵبژاردەكە بڕیاریانداوە بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی راهێنەرێكی نوێ دەستنیشان بكەن.

خۆرخی خیسۆسی راهێنەری پێشووی هیلال بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی مارتینێز.

هۆكاری دوورخستنەوەی رۆبێرتۆ مارتینێز نەبوونی متمانە بەو راهێنەرە چونكە یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال نایانەوێت جامی جیهانی داهاتوو تەنها بەشداری بكەن بەڵكوو چاوییان لە بردنەوەی نازناوەكەیە.

مارتینێز لەگەڵ پورتوگال 28 یاری ئەنجامداوە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 21 بباتەوە و تەنها پێنجی شكستی هەیە.