ئێرلینگ هالاند لەكاتی مەشقەكانی هەڵبژاردەی نەرویج تووشی پێكان بوو وێنەیەكی ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە بڵاوكراوەتەوە، كە دەریدەخات توانای درێژەدان بە مەشق و ڕاهێنانەكانی نییە و یاریگا بەجێدەهێڵێت.

نەرویج بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو دوو یاری دۆستانە بەرامبەر چیك و سلۆڤاكیا ئەنجام بدات، یاریكردنی هالاندیش لە ئێستادا روون نییە.

گواردیۆلا لە ئێستادا مامەڵە لەگەڵ نیگەرانییەكانی پێكانی ئیدێرسۆن و كیڤن دی برۆین دەكات، بەڵام پزیشكی هەڵبژارەی نەرویج دڵنیایی دایە راهێنەرەكە سەبارەت بە سەلامەتی هالاند.

پزیشكی هەڵبژاردەی نەرویج لە لێدوانیكیدا بۆ كەناڵی تیڤی دووی وڵاتەكەی پشتڕاستیكردەوە، ئێرلینگ هالاند سەلامەتە سەرەڕای ئەوەی بەشداری مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی نەكردووە.

ئەستێرەكە لەم وەرزەدا كێشەی پێكانەكانی زیادی كردووە و لە نێوان مانگی كانوونی دووەم تا مانگی یەك لە ریزەكاتی سیتی دابڕا و لە 12 یاری لەگەڵ یانەكە بەشداری نەكرد.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا