
بەهۆی نزیكبوونەوەی نیكۆ ویلیامزی یاریزانی ئەتلەتیك بلباو لە چوونی بۆ ریزەكانی بەرشەلۆنە، هاندەرانی یانە باسكیەكە هێرشیان كردووەتە سەر ئەو وێنانەی لە شەقامەكاندا كێشراون.
بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆ ئاشكرایكردووە، كۆمەڵێك وێنەی یاریزانەكانی ئەتلەتیك بلباو لە شاری لوتسانا كێشروان، لە نێویاندا وێنەی نیكۆ ویلیامز هەیە، بەڵام هاندەرانی بلباو وێنەكەیان شێواندووە و لەسەریان نوسیوە، بمێنێتەوە یان بڕۆیت، چیتر رێزت ناگرین.
ئەمە لە كاتێكدایە، رادیۆی كەتەلۆنیا دوپاتیكردووەتەوە، بلاوگرانا لەگەڵ نیكۆ ویلیامز لەسەر مەرجە كەسییەكان گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و نیكۆ بە مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆ تاوەكو هاوینی 2031 پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە دەكات.
ئەستێرە ئیسپانییەكە تەمەنی 22 ساڵە، تاوەكو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلباو هەیە و ئێستا لە بازاڕی گواستنەوە بەهاكەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و حەوت ئەسیستی كرد.