عەدنان درجال لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی وەرزشی عێراقی ئاماژەی بەوەكرد هەڵبژاردەی نیشتیمانی لەپێش سەرجەم بەرژەوەندییە كەسێكانەوەیە.

وتیشی پێویستە سەرجەم بەرپرسانی عێراق هاوكاربن بۆئەوەی بتوانین هەڵبژاردەكەمان بگەیەنینە جامی جیهانی.

سەبارەت بەدەستووەردان لە بانگێشت كردنی یاریزان عەدنان درجال ئاماژەی بەوەكرد كە هیچ كەسێك ناتوانێت ئەو كارە ئەنجام بدات و بانگێشتكردنی یاریزان یاخود نەكردنی تەنها كاری ستافی راهێنەرانە.

درجال بەردەوامبوو لە قسەكانی جەختی لەوەكردەوە كە ئێستاش هیوایەكی باش ماوە بۆئەوەی بتوانین بگەینە مۆندیال، بەڵام بۆ گەشتن بەو ئامانجە پێویستە هاوكاری یەكتربین.

لە كۆتاییدا عەدنان درجال ئاماژەی بەوەكرد كە پاش یاری ئوردن و كۆریا پێویستە كۆبوونەوەیەكی باڵای وەرزشی رێكبخرێت و سەرجەم كێشە كارگێرییەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق چارەسەربكرێت.