
یانەی هیلالی سعودی لە پیگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاند، یانەكەمان گفتوگۆی لەگەڵ یانەی شەباب كردووە بە مەبەستی گواستنەوەی عەبدولرەزاق حەمدەڵڵا بە شێوەی خواستن و لەگەڵیاندا رێككەوتووە.
ئاشكرایكردووە، یانەی شەباب و یاریزانە مەغریبییەكەش رەزامەندییان لەسەر ئەو گرێبەستە دەربڕیوە، حەمدەڵڵا ئێستا لە ئەمریكایەو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەمان واژۆ كردووە.
دوپاتیشیكردووەتەوە، هێرشبەرەكە تا دوای مۆندیالی یانەكان لە هیلال دەمێنێتەوە، هۆكاری پەیوەندیكردنیشی بەو یانەوە چارەسەركردنی كێشەكانی هێڵی هێرشبەرییە.
حەمدەڵلا تەمەنی 34 ساڵە، لە كاروانی وەرزشی 386 یاریی ئەنجامداوە، سەركەوتووبووە لە تۆماركردنی 324 گۆڵ و 60 ئەسیست، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوە نزیكەی دوو ملیۆن یۆرۆیە.