
لە درێژەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی یانەكان و لە كۆمەڵەی سێیەمدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرامبەر یانەی بۆكا جۆنیۆرزی ئەرجەنتینی یارییكرد.
لە سەرەتای یارییەكەوە و لە خولەكی 18ی تایمی یەكەمدا، هاری كەین گۆڵێكی بۆ بایرن میونشن تۆماركرد و ئەو تایمە بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 66 میگێل مێرنتێل ئەنجامەكەی بۆ بۆكاجۆنیۆرز یەكسانكردەوە، دواتر لە خولەكی 84 مایكل ئۆلیسێ گۆڵێكی تری بۆ بایرن تۆماركرد.
سەرەنجام یانە ئەڵمانییەكە یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە و بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەیدا و گەیشتە قۆناغی 16، بۆكاش یەك خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.
لە یارییەكی تردا و لە كۆمەڵەی چوارەمدا، یانەی لۆس ئەنجلسی ئەمریكی رووبەڕووی تەرەجی تونسی بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر یارییەكەی پێدۆڕاند.