
لە یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان و لە كۆمەڵەی شەشەمدا، یانەی فلۆمینێنزی بەرازیلی بەرامبەر ئۆلسان هوندای ژاپۆنی یارییكرد.
تایمی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی ئۆلسان كۆتاییهات، ئاریاس گۆڵەكەی فلۆمینێنزی تۆماركرد و دواتر هیون لی و وۆن سانگ دوو گۆڵیان بۆ ئۆلسان تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی فلۆمینێنزی ئاستێكی نایابیان پێشكەش كرد و سێ گۆڵیان لە رێگەی نۆناتۆ و پابلۆ فرێز و ماركۆس كینۆوە تۆماركرد، سەرەنجام یارییەكەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
بەو ئەنجامە، فلۆمینێنزی بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەمدا دەبینرێت، ئۆلسان خاڵی نییە و پلەی چوارەمی گرتووە.
لە یارییەكی كۆمەڵەی پێنجەمیشدا، یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی رووبەڕووی مۆنتێری مەكسیكی بووەوە و یارییەكەشیان بە یەكسانی و بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.