
لە كۆمەڵەی یەكەمی جامی جیهانی یانەكان، هەردوو یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی و پالمێراسی بەرازیلی رووبەڕووی یەكبونەوە.
لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی ئینتەر میامی ئاستێكی نایابیان پێشكەشكرد و گۆڵێكیان لە رێگەی ئالێندی لە خولەكی 16 تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 65 لویس سوارێز ئینتە رمیامی كردە خاوەنی گۆڵێكیتر بەڵام لە خولەكەكانی 80 و 87 پاولینیۆ و مۆریسیۆ دوو گۆڵیان بۆ پالمێراس پالمێراس تۆماركرد.
سەرەنجام یارییەكەیان بە یەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات و بەو شێوەیەش ئینتەر میامی بە پێشەنگ و پالمێراس بە دووەمی كۆمەڵەكەیان گەیشتنە قۆناغی 16.
بڕیاریشە لەو قۆناغەدا، یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی رووبەڕووی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ببێتەوە، هەردوو یانەی پالمێراس و بۆتافۆگۆی بەرازیلیش بەرامبەر یەكتر یارییدەكەن.
لە یارییەكی تریشدا، یانەی پۆرتۆی پورتوگالی رووبەڕووی ئەهلی میسڕی بووەوە و یارییەكەشیان بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتاییهات و ماڵئاواییانكرد.