لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەرووی توركیا بوەوە.

تایمی یەكەم، پورتوگالییەكان بەهێز دەركەوتن و لە خولەكی 21 بێرناردۆ سیلڤا گۆڵی یەكەمی بۆ تۆماركرد، دوای حەوت خولەكی دیكەش لە ئەنجامی فشارەكان بەرگریكارێكی توركیا هەڵەیەكی كوشندەی ئەنجامدا و گۆڵی دووەمی لە بەرژەوەندی پورتوگال لەخۆیان تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا، بە دیاریكراوی لە خولەكی 55 كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەسیستێكی بۆ برونۆ فێرناندیز كرد و ئەویش گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەكەی نووسییەوە.

سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر  كۆتایی هات و پورتوگال بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كرد، توركیاش سێ خاڵی هەیە و پلەی دووەمە.

لە یارییەكی دیكەی هەمان قۆناغیشدا جۆرجیا و چیك بە گۆڵێك یەكسانبوون، هەردووكیشیان خاوەنی یەك خاڵن و چیك لە پلەی سێیەم و جۆرجیا لە پلەی چوارەم دەبیندرێن

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا