لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا، ئینتەر میوانداری میلانی كرد، هەردوولاش لە یاریی چوون بە گۆڵێك یەكسانبوون.

تایمی یەكەم، ئینتەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی دەستیپێكرد، بەڵام میلان لە خولەكی 36 گۆڵی لە رێگەی یوڤیچەوە تۆماركرد، نیوەی یەكەمیش بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، رۆسۆنێری كۆنترۆڵی یاریگای كرد و لە خولەكەكانی 49 و 85 دوو گۆڵی دیكەی لە رێگەی یوڤیچ و ریندەرز تۆماركرد.

سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی میلان كۆتایی هات، بە ئەنجامی هەردوو یارییش تیپەكەی كۆنسێساو بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك گەیشتە یاریی كۆتایی، لە یاریی كۆتاییش بەرامبەر براوەی بۆلۆنیا و ئیمپۆلی یاریی دەكات.