جیرارد پیکێ، بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، لە کاتی بەشداریکردنی لە چالاکییەکی ڕیکلامیدا لە مەدرید، لێدوانی توندی لەسەر گەڕانەوەی جوزێ مۆرینیۆ بۆ ڕیاڵ مدريد و کڕینی مارک کوکورێیا دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئاس، پیکێ بە تەنزەوە ڕایگەیاند کە مۆرینیۆ ڕاهێنەرێکی گونجاوە بۆ پێشکەشکردنی شۆ و نمایش، نەک قسەکردن لەسەر تۆپی پێ.

پیکێ ڕەخنەکانی لەسەر چوونی کوکورێیا بۆ مەدرید ڕەتکردەوە و وتی: ڕەخنەم لە یاریزانەکە نەگرتووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، ئەو کوالێتییەکی باشی هەیە سەرەڕای پۆشینی درێسی ڕیاڵ.

سەبارەت بە کڕینی جولیان ئالڤارێز لەلایەن بەرشەلۆنەوە، پیکێ بێدەنگی هەڵبژارد و تەنیا ئاشکرای کرد کە یانەکە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەنتۆنی گۆردۆن واژۆ کردووە.

بە توڕەییەوەوتیشی: ئەمە کاری دیکۆ و بەڕێوەبەری وەرزشییە، چونکە ڕیاڵ مەدرید دەستوەردان لە سەرجەم گرێبەستەکانماندا دەکات، بەرشەلۆنە دەیەوێت لەم تایمە گرنگەی مێرکاتۆدا پێکهاتەکەی ڕێکبخاتەوە، بۆیە لەم وەرزی نوێیەدا کار دەکەن تا لە تایمەکانی داهاتوودا ڕکابەری مەدرید بکەن و بە فەرمی بگەڕێنەوە سەر سەکۆی نازناوەکان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا