
بە پێی پێشبینی كۆمپیوتەری زیرەكی ئۆپتا، تیپەكەی ئینزۆ مارێسكا هەلی بوون بە پاڵەوانی لە سەدا 26 و پۆینت هەشتە، یانەكە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی پاڵمێراسی بەڕازیلی دەبێتەوە كە هەلی پاڵەوانبوونی تەنها لە سەدا سێیە و لە پلەی حەوتەم دێت.
لە پلەی دووەم ناوی یانەی پاریس سان جێرمان دەبینرێت، ئەم یانەیە چانسی سەدا 24 و پۆینت نۆی هەیە بۆ پاڵەوانبوون، یانەكە بەرامبەر بایرن میونشن یاریدەكات لە چارەكی كۆتایی كە چانسی لە سەدا 14 و پۆینت هەشتی هەیە بۆ پاڵەوانبوون و لە پلەی چوارەم دێت.
ریاڵ مەدریدی نوێنەری ئیسپانیا سێیەم یانەیە كە زۆرترین هەلی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان، بەپێی ئۆپتا یانەكە بە رێژەی سەدا 16 و پۆینت نۆ هەلی پاڵەوانبوونی هەیە، كە بەرامبەر دۆرتمۆند یاریدەكات لە قۆناغی چارەكی كۆتایی و یانە ئەڵمانییەكە هەلی پاڵەوانبوونی لە سەدا حەوت و پۆینت شەشە.
هیلالی سعودیە كە بە شكستپێهێنانی مان سیتی هەمووانی شۆك كرد و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی هەلی پاڵەوانبوونی لە سەدا چوار و پۆینت سێیە و رووبەڕووی فلومینێنزی دەبێتەوە كە هەلی پاڵەوانبوونی لە سەدا تەنها یەك و پۆینت پێنجە.