سەرەڕای ئەوەی كەریم بنزیمەی فەڕەنسی گرێبەستەكەی لە هاوینی 2024 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كۆتایدێت بەڵام دەنگۆكان لەبارەی داهاتوویەوە زیاتر بووە كە بەوهۆیەوە یانەكانی خولی سعودیە لە هەوڵەكانیان بەردەوامن تا بیگوازنەوە بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێكیان بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش كردووە بۆ ماوەی دوو وەرز.

بنزیمە سەرەڕای ئەوەی كاپتنی ڕیاڵ مەدریدەوە و یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكان بەڵام لەماوەكانی ڕابردوو ناوی چەندین هێرشبەری دیار بۆ یانەی شاهانە پێشنیار كراوە تا گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدات لەپێناو بەهێزكردنی هێڵی هێرشبەری یانەكە لە وەرزی داهاتوودا.

نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بنزیمە لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە یەكلانەكراوەتەوە و چارەنوسی ئەو هێرشبەرە فەڕەنسیە بەنادیاری ماوەتەوە كە ئەوەش وادەكات یاریزانەكە بیر لەگرێبەستە خەیاڵیەكەی یانەیەكەی خولی سعودیە بكاتەوە كە چاوەڕێی وەڵامی كۆتایی بنزیمە دەكەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا