لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا كە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویكردووەتەوە، هاتووە: دوای ئەو پشكنینانەی كە لەلایەن تیمی پزیشكی یانەكەكەوە بۆ دەیڤد ئەلابا ئەنجامدراون، پچڕانی لە ئەژنۆی چەپیدا دەركەوتووە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ئاسیش، یاریزانە نەمساییەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت و پێشبینی دەكرێت بۆ ماوەی نێوان شەش بۆ هەشت هەفتە لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە و یاریكردنی لە جامی جیهانی یانەكان روون نییە.

لەلایەكی تریشەوە، ریاڵ مەدرید پێكانی مێندیشی راگەیاند و بەپێی سەرچاوەكانیش ئەو یاریزانە لەم وەرزە چیتر ناگەڕێتەوە بۆ یاریكردن، ئەم دوو پێكانە نوێیە لە كاتێكدایە، پێشتر ریاڵ پێكانی رۆدیگێری راگەیاندووە و یاریزانەكە نەشتەرگەری بۆ كراوە و ئەم وەرزە ناگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان.