
بە گوێرەی داتا و زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی، محەممەد سەڵاحی میسری و یاریزانی لیڤەرپوول سەرەڕای ئاستە بەرزەكەی لەم وەرزەدا ئەستەمە بتوانێت باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت.
لیكیپ ئاماژەی بەوەكردووە، عوسمان دیمبلی یاریزانی پاریس پێشەنگیی كێبڕكێكارانی گرتووە و رافینیا و یامال و مباپێ بەدوایدادێن، ئەستێرە میسریەكەش كە چەند رۆژێك لەمەوبەر پێشەنگ بوو ئێستا پلەی پێنجەمە.
سەرچاوەكان دوپاتیانكردووەتەوە، خەونی محەممەد سەڵاح بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆری 2025 لە ماوەی یەك هەفتەدا لەناوچوو، ئەویش بەهۆی كرانەدەرەوەیان لە قۆناغی 16ـی لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر پاریس، دواتریش لەدەستدانی جامی كاراباو لە سودی نیوكاسڵ لە یاریی كۆتاییدا.