
لە یارییەكانی هەفتەی 25ـی خولی سعودیە، یانەی نەسڕ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هیلال.
تایمی یەكەم، نەسڕ وەك ئەوەی لە یاریگای خۆیدابێت بە هێرش و دروستكردنی هەلی گۆڵ دەستیپێكرد، گۆڵ تۆماركردنیش كەوتە دواساتەكانی نیوەی یەكەم كاتێك عەلی حەسەن بە تۆپێكی نایاب لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆڕی بونۆی هەژاند.
لە تایمی دووەمدا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكی 47 ئەنجامەكەی كردە دوو هێندە، بەڵام لە خولەكی 62 لە ئەنجامی لێدانی گۆشەوە عەلی بلەیهی بە لێدانی سەر ئەنجامەكەی لە سودی هیلال كەمكردەوە.
دوای ئەو گۆڵە یارییەكە بەهێزی زیاتری بە خۆیەوە بینی و ئەمجارە لە خولەكی 88 كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی نەسڕی بە لێدانی سزا تۆماركرد و یاریگای مەلیك ئەرینای بێدەنگ كرد.
سەرەنجام یارییەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی نەسڕ كۆتایی هات، بەو بردنەوە زەرد پۆشەكەی ریاز بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ پلەی سێیەمە و هیلال بە جیاوازی سێ خاڵ پلەی دووەمە.