لە هەفتەی یەكەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینا رووبەرووی یانەی لایپزیگ بووەوە.

تایمی یەكەم، یانە باڤارییەكە باڵی بەسەر یاریگادا كێشا، لە خولەكەكانی 27 و 32 و 42 سێ گۆڵیان نوسییەوە، گۆڵی یەكەم و سێیەم ئۆلیسێ و گۆڵی دووەم دیاز تۆماریی كرد، نیوەی یەكەمیش بەو سێ گۆڵە لە سودی بایرن كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، هاری كەین بە تەنیا سێ گۆڵی دیكەی لە خولەكەكانی 64 و 74 و 77 تۆماركرد و هاتریكی خۆی و گۆڵی شەشەمی باڤاریای تۆماركرد و كۆتایی بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكان هێنا

سەرەنجام یارییەكە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر  لە سودی تیپەكەی كۆمپانی كۆتایی هات، بەم ئەنجامە بایرن یەكەم سێ خاڵی لە خولەكە كۆكردەوە.