
لە یارییەكانی هەفتەی 12ی خولی ئەمریكا، یانەی ئینتەر میامی بە سەركردایەتی لیۆنێل میسی بووە میوانی یانەی مینیسۆتا یونایتد.
ستایمی یەكەم بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مینیسۆتا كۆتاییهات، گۆڵەكانیش هلۆنگوان و ماركانیچ تۆماریانكرد.
لە ستایمی دووەمدا و لە خولەكی 48 لیۆنێل میسی جیاوازیەكەی بۆ ئینتەر میامی كەمكردەوە بەڵام دواتر مارسێلۆ و رۆبین لۆد دوو گۆڵی تریان بۆ مینیسۆتا تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.
بەو ئەنجامە، ئینتەر میامی خاڵەكانی لە 21 خاڵدا مانەوە و لە پلەی چوارەمی خولی رۆژهەڵاتی ئەمریكادایە.