لە یارییەكی هەفتەی 32ـی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئەتلەتیك بلباوی كرد.

تایمی یەكەم، یانەی ریاڵ مەدرید بە هێرشبردن دەستیپێكرد، لە بەرامبەردا بلباو بەرگرییەكی بەهێزی دەكرد، بەو هۆیەشەوە لەو تایمەدا گۆڵ بەدی نەكرا و هیچكامیان سەركەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی یەكتر.

لە تایمی دووەمدا، ریاڵ مەدرید چەندین هەلی گەورەی دروستكرد، ڤینی گۆڵێكی تۆماركرد بەڵام بە بیانووی ئۆفسایدەوە رەتكرایەوە، دواتر یارییەكە نزیكبوو لە كۆتایی هاتن، بەڵام ڤاڵڤێردی لە كۆتا خولەكەكان بە لێدانێكی موشەك ئاسا گۆڵی تۆماركرد و بووە فریادرەسی مێرەنگێ.

سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێوەڵام كۆتایی هات لە سودی یانەی شاهانە، بەو ئەنجامە ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە، ئەتلەتیك بلباویش بە 57 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبیندرێت.