لە یارییەكی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئالاڤێس.

تایمی یەكەم، ئەتلەتیكۆ كۆنترۆڵی یاریگای كرد و چەند هێرشێكی بردە سەر گۆڵی یانەی میوان بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە تۆماری گۆڵدا، نیوەی یەكەمیش بە خاوێنی كۆتایی هات

لە تایمی دووەم، یارییەكە بە هەمان ریتم درێژەی كێشا ئالاڤێس بەرگرییەكی پۆڵاینی كرد و رێگەی بە یاریزانانی رۆخیبلانكۆس نەدا ئاهەنگی گۆڵ تۆماركردن بگێڕن.

سەرەنجام یارییەكە بەبێ گۆڵ و بە یەكسانیی كۆتایی هات، بەو ئەنجامە ئەتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە پلەی سیێیەم مایەوە ئالاڤێسیش پلەی 16ی گرتووە بە 35 خاڵ.