لیڤەرپوڵ وەرزی ڕابردوو لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا شكستیهێنا و نەیتوانی هیچ نازناوێك بەدەستبهێنێت كە لەهەمان كاتدا نەیتوانی بگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

كلۆپ لەلێدوانەكانی بۆ پێگەی تۆك سپۆرتی بەریتانی ڕایگەیاند كە چەندین ئەركیان لەبەردەمە و پێویستە ئەنجامی بدەن بەڵام بازاڕی گواستنەوەی هێشتا كراوەیە.

وتیشی: هیچ كێشەیەك لە ئامادەكاریەكانی یانەكەدا نیە و بەباشترین شێوە خۆمان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەكەین و لەئێستادا سێ هەفتە زیاتر ماوە بۆ دەستپێكی یاریەكانی وەرزی نوێی پریمەرلیگ و هەوڵدەدەین كێشەكانی یانەكە چارەسەربكەین.

كلۆپ لەكۆتایشدا دوپاتیكردەوە ئامانجی لیڤەرپوڵ ڕوونە و خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانا و لێهاتووین و داوا لە هاندەرانی یانەكە دەكەم متمانەمان پێبكەن و كارێك دەكەین كە وەرزێك بێت هەرگیز لەبیر نەچێتەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا