پاش ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی لە ماوەكانی رابردوودا راگەیاندراوێكی سەبارەت بە رۆشتنی كیڤن دی برۆین لە كۆتایی ئەم وەرزدا بڵاوكردەوە، یاریزانەكە لەو بارەیەوە بێدەنگی شكاند و بەچەند لێدوانێكی توند دژی بەرپرسانی مانچستەر سیتی وەستایەوە.

ئەستێرە بەلجیكییەكە لە چاپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی زەسەن وتی تووشی شۆك بووم كاتێك یانەكەم بەدرێژای ساڵێك بۆ یەكجاریش گفتوگۆی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی نێوانمانی لەگەڵدا نەكردم.

وتیشی پاش چاوەڕوانییەكی زۆر لە كۆتاییدا پێیان راگەیاندم دەتوانیت لە هاوینی داهاتوودا ریزەكانی مانچستەر سیتی بەجێبهێڵێت.

دی برۆین جەختی لەوەكردەوە بە یانەكەی راگەیاندووە كە دەتوانێت بمێنێتەوە و درێژە بە یاریكردن بدات، چونكە بڕوای بە تواناكانی هەیە بەڵام سیتی ئەم داوایەیان رەتكردووەتەوە.

رۆشتنی یاریزانەكە بەشێوەی خۆڕای لە كۆتایی وەرزدا یەكلابووەتەوە هەربۆیە یانەكانی ئەمریكا و سعودییە بە تایبەت نەسڕ و ئیتەر مەیامی ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن.