پێش یارییەكەی نێوان ئارسناڵ و چێڵسی كە لە یاریگای ئیماڕات ئەنجام دەدرێت، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان خستەڕوو.

لە سەرەتادا میكێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ دوپاتیكردەوە، پێیوایە یارییەكە تەواو جیاواز دەبێت، ئەوان وەك تیمێك بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش گەشەیان كردووە، بە تایبەت بەو كارانەی كە ئینزۆ ئەنجامی داوە و ئەو بەهرە زۆرانەی لە پێكهاتەكەدا هەیە.

وتیشی: یارییەكە سەخت دەبێت و دەبێت باشترین ئاستی خۆمان پێشكەش بكەین، هەردوو یانەكە ویستی زاڵبوونیان هەیە بەسەر یاریگادا و چێڵسی لە ڕووی كۆنترۆڵی تۆپەوە هاوشێوەی ئێمەیە، هەروەها توانای تاكە كەسی زۆریان هەیە.

دەشڵێت: ئامانجی ئێمە سەپاندنی توانا و شێوازی خۆمانە بەسەر بلوزدا، دەمانەوێت یارییەكە ببەینەوە و خاڵە بەهێزەكان لە چێڵسی وەرگرینەوە.

لە بەرامبەردا ئینزۆ مارێسكای راهێنەری چێڵسی دەڵێت: یارییەكی گەورە دەبێت، لەبەر ئەوەی ئارسناڵ یانەیەكی بەهێزە و راهێنەرەكەیان چەندین ساڵە كار دەكات بۆ رێكخستنیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، یارییەكە گرنگە و ئامانجیان ئەوەیە یاریگا لە ئارسناڵ بچوك بكەنەوە و سێ خاڵەكە بەدەستبهێنن، چونكە لە ئەگەری شكستی گەنەرز جیاوازییان دەبێتە سێ خاڵ.