هەژار ئیبراهیم /سۆران 

 ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2023/7/12 بەئامادەبوونی دکتۆر فەیاز سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی عێڕاق و ئەحمەد الزرکانی پاڵەوانی نێودودەڵەتی و مامۆستا عادل سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی و لێهاتوویی جەستەیی سۆران و بەرپرسانی ئیداری و حزبی ناوچەکە،  پاڵەوانیەتیەکی یاری لەشجوانی بۆ نزیکەی 80 یاریزان لەئاستی باڵای جیاوازدا بۆیاریزانانی شاروشارۆچکەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو. 

ئەم پاڵەوانییەتییە لەلاین "یەکێتیی لەشجوانی و لێهاتووییی جەستەییی سۆران" بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندیی لەشجوانی عێڕاق، لە سۆران سازکرابوو، لەژێر چاودێری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

  لەکۆتایی دا خەڵات بەسەر یەکەمەکان و براوەکان دا دابەشکرا.

شاندێکی کۆمیتەی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستانیش ئامادەبوون و  دەستخۆشیان لە ئەنجامدەرانی کرد .

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا