لاوتارۆ مارتینێزی یاریزانی ئینتەر میلان پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ وتی: بە دڵنیاییەوە سەركردە بوون بەرپرسیارێتی زیاترت پێدەبەخشێت، هەمیشە دەڵێم هەموو یارییەك دەبێت یاری كۆتایی بێت بۆ ئێمە.

وتیشی: ئەمجارە بەڕاستی یاری كۆتاییە، دەبێت ئەوەی دەتوانین و لە توانامانمدا هەیە بیكەین، ئێمە ڕێز لە بەرامبەرەكەمان دەگرین و بیركردنەوەیەكی ئەرێنیمان هەیە بۆ ئەوەی یارییەكی نایاب بكەین.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی سێ ساڵدا گەیشتینە دوو یاری كۆتایی و شانازی بەوەوە دەكەین، ئێستاش گرنگترین شت بیركردنەوە لەو یارییەیە و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەیە كە هەمانە.

لاوتارۆ دەشڵێت: ئینتەر میلان پێش نازناوی تاكە كەسییە، لە ئێستادا دەمەوێت دوای 15 سال نێرازۆری بە نازناوەكە شاد بكەمەوە، دواتر بیر لە باڵۆن دۆر دەكەمەوە.