پێگەی فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی رایگەیاند، لە پەیمانگای هیومانیتاس لە شاری ڕۆزانۆ پشكنین بۆ لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەكەمان كراوە و دەریان خستووە كە تووشی پێكان بووە.

یانەكە دووپاتیكردەوە، پشكنینەكان دەرییان خستووە كە رانی چەپی لاوتارۆ مارتینێز تووشی فشار بووە و چاكبوونەوەی لەو پێكانە بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی.

لە بەرامبەردا سكای ئیتاڵیا بڵاویكردەوە، پێكانەكەی لاوتارۆ دەكرێت زەبرێكی كوشندە بێت بۆ نێرازۆری، ئەستیرە ئەرجەنتینییەكە بە ئەگەری لەسەدا 99 بێبەش دەبێت لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە.

لاوتارۆ لە تایمی یەكەمی یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە تووشی پێكانبوو، بە ناچاری نیوەی یەكەمی تەواو كرد و لە نیوەی دووەم راستەوخۆ گۆڕانكاری پێكرا.