
لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، یاریگای مۆنۆمێنتاڵ میوانداری ئێل كلاسیكۆی نێوان ئەرجەنتین و بەڕازیلی كرد، بەڵام یارییەكە بەبێ مێسی و نەیمار بەڕێوەچوو كە هەردووكیان بەهۆی پێكان لە لیستی هەڵبژاردەكانیان
دوورخرابوونەوە.
تایمی یەكەم، لە سەرەتاوە تانگۆ بە دوو گۆڵ لە خولەكەكانی چوار و 12 دابارییە سەر سامبا، گۆڵەكانیش ئەلڤارێز و ئینزۆ فێرناندێز تۆماریان كرد، بەڵام لە خولەكی 26 كونیا ئەنجامەكەی لە سودی بەڕازیل بۆ گۆڵێك كەمكردەوە.
ئەو گۆڵەی بەڕازیل گڕوتینی زیاتری بە یاریزانانی ئەرجەنتین بەخشی و ماك ئەلیستەر لە خولەكی 37 گۆڵی سێیەمیشی تۆماركرد، نیوەی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، ئەرجەنتین بەهێزتر دەركەوت و بە تەواوی كۆنترۆڵی یاریگای كرد، بەو هۆیەوە لە خولەكی 70 جولیانۆ سیمیۆنی تەنیا سێ خولەك دوای هاتنە ناوەوەی گۆڵی چوارەمی تانگۆی هێنایە بەرهەم، تا كۆتاییش یارییەكە بەو ئەنجامە مایەوە.
سەرەنجام چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بووە ناونیشانی كۆتایی یارییەكە، ئەرجەنتین خاڵەكانی بۆ 31 خاڵ بەرزكردەوە و سەركەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر كرد، بەڕازیلیش لە پلەی چوارەمە بە 21 خاڵ