یاریزانی مەغریبی ئیبراهیم دیاز بێدەنگی خۆی شكاند لەبارەی داهاتووی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆ.

ڕۆژنامەی مەدرید - بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند ، سەڕەڕای نەبوونی ئیندریك و سنورداربوونی یاریكردنی ڕۆدریگۆ  بەڵام برایم دیاز نەیتوانیوە لە دواین یاریەكانی ریاڵ مەدرید بەشداربێت ئەمەش وایكردوە پرسیار لە داهاتووی خۆی بكات لە یانەكە.

ڕاشیگەیاندوە كە چابی ئەلۆنسۆ گفتوگۆیەكی ڕاستەوخۆ و ڕەوانی لەگەڵ برایم كردووە و داوای لێبوردنی كردووە بەهۆی نەدانی دەرفەتی یاریكردن هەروەها وتویەتی ، هیچ ڕەخنەیەكم لێت نیە بەڵكو بە پێچەوانەوە زۆر بە باشی مەشق دەكەیت.

لە پاش هاتنی ڕاهێنەرە نوێیەكە دیاز زۆر دەرفەتی پێنەدراوە بەهۆی پێشبڕكێی توندی نێوان یاریزانە یەدەگەكان بۆ پێكهاتەی سەرەكی یاریەكان ، وە گرنگی پێدانی ڕاهێنەرەكە بۆ ئاردا گولەر هەریەك لە برایم دیاز و ئیندریك و ڕۆدریگۆی بێ هیوا كردووە ، ئەمەش وای لە دیاز كردووە دوو دڵ بێت لە نێوان مانەوە لە ڕیاڵ مەدرید و چوون بۆ یانەیەكی تر .